لە دووری 1كم لە رۆژئاوای بەردەقارەمان شوێنەواری دەروازەی دەربەندی بازیان هەیە، هەروەها شوێنەواركه شورەیەكی كۆنى هەیە و نۆژەنكراوەتەوە، ئێستا دەربەندی بازیان و بەردەقارەمان لە رێگای پرۆژەیەكەوە جوانكاری بۆ كراوە و كراوەتە ناوچەیەكی گەشتیاری و پەیكەر و دیواربەندێك بۆ شێخ مەحمودی نەمرو جوانكاری و شوێنی پشودانی تێدا دروستكراوە.