زمانەکان

kurdistan map

شێخان

شارۆچكەی شێخان لە هەرێمی كوردستان بە دووری 49كم دەكەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی شاری دهۆك، بە دووری 116كم دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای شاری هەولێر و بە دووری 47كم دەكەوێتە باكووری شاری موسڵ. لە چوار شارەدێ پێكدێت ( قەسرۆك، باعەدرێ، ئەترۆش، زیلكان) . ناوی شێخان بۆ وشەی شێخ دەگەرێتەوە كە شوێنی شێخەكانی ئێزیدی ( شیخ هادی و شێخ هادی دووەم ، شێخ حەسەن) بووە، هەروەها لە لایەن مەسیحیەكان و هەندێك عەرەب پێی دەگوترێ عین سفنی.
لەم شارۆچكەیەدا كورد و عەرەب و ئاینەكانی ئیسلام و ئێزیدی و مەسیحی وەك برا بەیەكەوە دەژین. ناوچەكە بە كشتوكاڵ بەناوبانگە، لەم چەند ساڵەش نەوتی لێ دۆزراوەتەوە. چەند شوێنێكی گرنگی گەشتیاری دەكەوێتە دەڤەری شێخان، وەك( مەزارگەی لالش، شوێنەوارەكانی خنس، شوێنەواری جەڕوانە، سەیرانگەكانی ئەترۆش، مەزارگەی شێخ نورەدین بریفكانی، شوێنی جەنگی گۆمگێلا كە بە شەری ئەربیلا ناسراوە كە لە نێوان لەشكری یۆنان بەسەركردایەتی ئەسكەندەری مەكدۆنی و ساسانیەكان بەسەركردایەتی داریۆش (دارا) لە 331 پێش زاین رووداوە.

Subscribe to RSS - شێخان