کو‌لتوور
کورد کولتووری خۆی هه‌یه، که به یه‌کێك له هه‌ره کولتووره کۆنه‌کانی جیهان داده‌ندرێت. ئه‌م کولتووره‌ش سه‌رچاوه‌ی گرتووه و گه‌شه‌ی سه‌ندووه له لایه‌ن نه‌وه‌یه‌ك له دوای یه‌که‌کانی که له کێو، دۆڵ و شاره کوردییه‌کان ده‌ژیان له نێوان 6000- 5400 ساڵ پ.ز. ئه‌م کو‌لتوور و شارستانییه‌ش تێکه‌ڵاو بوو له‌گه‌ڵ شارستانییه‌کانی تری ميسۆپۆتامیا (له یۆنانی: ئه‌و ناوچانه‌ی که ده‌که‌ونه نێوان هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فورات).زۆرینه‌ی مێژوونووسان ره‌چه‌له‌ی كورد ده‌به‌نه‌وه سه‌ر گه‌لانی هیندۆ-ئه‌وروپی، ئه‌وانه‌ی که پاشان گه‌ڵانی کوتییه‌کان، کاشییه‌کان، میتانییه‌کان و کۆمه‌ڵگه مرۆییه‌کانی تر پێکده‌هێنن، که به به‌رده‌وامی له ده‌وروبه‌ری چیای جودی و زنجیره چیای زاگرۆس و ئارارات ژیاون. هه‌ر یه‌کێك له‌م گه‌ڵانه شوناسنامه‌یه‌کی ڕه‌گه‌زی و زمانه‌وانی هاوبه‌شی هه‌یه و به پته‌وی پێکه‌وه به‌ندن. بۆیه ده‌کرێت که کورد دابندرێت به نه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که له کوردستان جێنیشین بوونه به درێژی مێژوو.
ناسینەوە و پێناسەی هەر میللەتێك بە كولتوورە دەوڵەمەندەكەیەتی. بە هۆی دەوڵەمەندی كولتووری كوردی بە دەیان ڕۆژنامەنووس و مێژوونووس، كەلەپوورناس، بە تایبەت لەوڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵات ئەو ڕاستیەیان تۆماركردووە، ئەو راستیەش لە كتێبە چاپكراوەكانیان بەدەركەوتووە، چونكە ئەمان گرنگی شارەزابوونیان لەو بوارە بەپێویست زانیووە و تیایدا سوودمەند بوون بەتایبەت لە بواری ژیاری و ژیری كورد كە چۆن خۆی هەوڵی داوە پێویستیەكانی كاری ڕۆژانەی بە دەستی خۆی دابین بكات و ژیان بگوزەرێنێت.
كولتووری كوردی لە لایەنی که‌ره‌سته‌ییی و لە لایەنی واتاییه‌وه زۆر دەوڵەمەندە.
لە لایەنی که‌ره‌سته‌ییه‌وه، كە بە كەلەپوور ناسراوە، مێژووێكی كۆنی هەیە، بۆ نموونە یەكەم جار ژیانی كشتوكاڵ لە كوردستان لە گوندی 'چەرمۆ' كراوە، ئەمەش بۆتە هۆی پەرەپێدانی ئامێرەكانی كشت‌وكال. جگە لەمە كاری دەستی كوردەواری گرنگی زۆری پێدراوە، وەك ڕستن وچنین: جاجم، لباد، كەرك، بەڕە، چیخ، رەشماڵ هتد. دەرمانی كوردەواریش ئەو ڕاستیە دەردەخات كە كورد زیرەكە و هۆشیارە لەو بوارانە و چەندان بواری دیكە. ئەمانە سەرنجی گەشتیارانی لە وڵاتی بیانی بۆ كوردستان راكێشاوە. هەروەها زۆربەی ئەوانەی بۆ داگیركاری كوردستان هاتوون ئەو كەلوپه‌له‌یان بینیوە و پێی سەرسام بوونە و بەشێكیان بۆخۆیان بردووە. دواتر بە دەنگ و باسی و هەواڵی دەماودەم كەلتوری كوردی پەلی هاوێشتووە بۆ وڵاتان. بەم جۆرە زۆر گەشتیار روویان لە كوردوستان كردووە و عەشقی كەلەپووری كوردی بوون، زۆریان كڕیوەو بردوویانە بۆ وڵاتەكانیان و لێكۆڵینەوەی زۆر لەبارەی دەوڵەمەندییەكەی كراوە، بەشێكیان كردویانە بەنامەی ئەكادیمی. ئێستاش زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی سەردانی كوردستان دەكەن و خۆیان به كولتووری كوردی سەرقاڵ دەكەن.
لە لایەنی كولتوری وواتایی (ئەدەبیات) وەك: داب و نەریت و رێورەسم و بەها كۆمەلایەتیەكان و مەراسیمە ئاینیەكان و بۆنە و چەژنەكان، شیعر و چیرۆك و هونەر کورد خاوەنی تایبەتمەندێتی خۆیەتی. بۆنموونە چیرۆك و ئەفسانە و گۆرانی و مۆسیقای كوردی تام وچێژی زۆر جیاوازە لە گەل ئه‌وانه‌ی سەرجەم نەتەوەكانی تر. بەشێك لە كولتووری كوردی تا ئه‌مڕۆ بەردەوامی هەیە و بەشێك لە مۆزەخانە و ئەنتیکخانە و ئەتنۆگرافیای كوردستان پارێزراوە، ساڵانەش بە چەندان جۆر كولتوری كوردی لە پێشانگاكانی ناوه و دەرەوەی كوردستان نمایش دەكرێن.
به‌ڵام ئه‌م پاشماوه ڕۆشنبیرییه پشتگوێ خرا و به‌ره‌نگاری بوونه‌ته‌وه وهێرشی کراوه‌ته‌سه‌ر له‌لایه‌ن ڕۆشنبیرییه‌کانی تر. ئه‌مه‌ش به داخێکی زۆره‌وه بووه هۆی نامان یان ووێرانکردنی که‌ره‌سته‌یه‌کی زۆر له چاند و کولتووری کوردی ڕه‌سه‌ن. چه‌نده‌ها نموونه هه‌ن که نیشان ده‌ده‌ن که چۆن هه‌ڕه‌شه ده‌کرێته سه‌ر کولتوری کوردی، که نرخێکی گه‌وره‌ی هه‌یه و ناکرێ ده‌ستبه‌رداری بن، چ له ناوچه‌که و چ له ده‌وروبه‌ری. بۆ نموونه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که ده‌کرێن له ڕێگه‌ی درووست‌کردنی به‌نداو و پرۆژه ده‌ستکرده‌کان، له لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که کوردنشینن، له ترکیا، عێراق، سوریا، ئیران و تاراوگه. باشترینی ئه‌م نمونانه ئه‌و هه‌ڕه‌شه راسته‌وخۆیه یه که ده‌کرێته سه‌ر شاری حسن کیف، که کۆنترین شاری کوردانه، که وا ژێر ئاو ده‌که‌وێت.