زمانەکان

kurdistan map

هەولێر

هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستانی عێراقە , بە یەكێك لە شارە هەرە كۆنەكانی كوردستان و ناوچەكە دادەنرێت. لە ڕووی جوگرافیەوە بە‌ دووری٣٥٠كم دەكەوێتە‌ باكووری بە‌غدا. نزیكەی 3 هەزار ساڵ پ.ز لە ‌دەقە سۆمەرییەكان‌ بە ( ئۆربلۆم - ئۆربیلیۆم) و لە دەقە بابلی بە (ئەربائیلۆ) هاتووە. ئەم هەرێمە بەلانكەی شارستانیەتە كۆنەكان دادەنرێت و ژیان بۆ یەكەم جار لێرەوە دەستی پێكردووە. ئەشكەوتی شانەدەر كە مێژووەكەی بۆ 60هەزار ساڵ پێش زاین دەگەرێتەوەو لانكی ژیانی مرۆڤی نیادرتاڵ بووە، گوندی زەوی چەمێ‌ كە مێژووەكەی بۆ(12)هەزار ساڵ پ.ز دەگەرێتەوە، ئاماژەی هەبوونی شارەستانیەتێكی زۆر كۆنن و وەرچەرخانێك بووە لە ژیانی مڕۆڤی ئەو كات كە لە ژیانی ئەشكەوت بۆ ژیانی كشتوكاڵ و ئاژەڵداری. شاری هەوێر زیاتر لە 100 میوانخانە و مۆتێلی گەشتیاری و زیاتر لە 100 چێشتخانەی تێدایە، دەیان مزگەوتی كۆن و چەند شوێنەوارێكی گرنگی لێیە، دەیان پارك و 3 پاركی گەشتیاری و چەند شارێكی یاری و دەیان بازاری گەورەی سەردەم و بازاڕی میلی لێیە. نزیكەی 10 زانكۆ و چەندان پەیمانگا و دامەزراوەی زانستی لێیە، مۆزەخانەی شارستانی و كولتووری و ئەنتیخانە و كتیچبخانەی گشتی لێیە. لە دەرەوەی شاریش چەندان شوێنی جۆراوجۆری گەشتیاری لێ هەڵكەوتووە.

پەڕەکان

پەڕەکان

Subscribe to RSS - هەولێر