زمانەکان

kurdistan map

ياسا

مەرجە گشتیەكانی نوێ كردنەوەی مۆڵەت

1-    پێشكەش كردنی داواكاری بۆ نوێ كردنەوەی مۆڵەت .
2-    گەڕانەوەی مۆَلەتە كۆنەكە .
3-    هێنانی پشتگیری ئەستۆ پاكی باجی دەرامەت.
4-    هێنانی پشتگیری بەرگری شارستانی .
5-    هێنانی دوو وێنەی ڕەنگاو ڕەنگی خاوەن مۆڵەت .
6-    هێنانی پشتگیری كۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەكانی هەرێم .
7-    دانانی باجی ساڵانەی دیاری كراو بە پێ ی پلەكەی كە دیاری كراوە لە لایەن لێژنەی پۆلین.
8-     ڕاپۆرتی لێژنەی پۆلین.

پێداویستی پێدانی مۆڵەت بۆ هەموو شوێنە گەشتیارییەكان 

1-    پێشكەش كردنی داواكارییەك بۆ لایەنی پەیوەندار لە گەشت و گوزار.
2-    هێنانی گرێبەستی شوێنەكە یا بەڵگەنامەی موڵكداریەتی .
3-    ئەندام بوون لە كۆمەڵەی چێشتخانەو میوانخانەكانی كوردستان سەبارەت بە ( هۆتێل ، مۆتێل ، هەوارگە ، كۆمەڵگای گەشتیاری ، رێستۆرانت ، شاری گەشتیاری) .
4-    هێنانی پشتگیری ئیداری شوێنەكە (پارێزگا و قائیمقامیەت ،  ناحیە ) سەبارەت بە شوێنی فرۆشتنی خواردنەوە .
5- هێنانی پشتگیری ئاسایش سەبارەت بە شوێنی حەوانەوە .
6- هێنانی ئەستۆپاكی باجی دەرامەت.
7- كۆپی رەگەزنامە و باری شارستانی .
8- دوو وێنەی رەنگاو رەنگی خاوەن مۆڵەت.
9- پێشكەش كردنی كارتی زانیاری بۆ هاوڵاتی ناو هەرێم و بەڵگەی نشینگە بۆ خه‌ڵكي بياني .
10- كۆنووسی لێژنەی پۆلین .
11- پێدانی پارەی باجی ساڵانەی دیاری كراو بە پێی پلەكەی كە لەلایەن لێژنەی پۆلین بۆی دیاری دەكرێت.
12- هێنانی پشتگیری بەرگری شارستانی .

................................................

سكاڵا

info@bot.gov.krd

بۆ پەيوەندی كردن 0662562548

http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/6603.html