زمانەکان

kurdistan map

زاخۆ

زاخۆ بە دوورى 35 کم دەکەوێتە بەشى باکورى رۆژئاواى شارى دهۆک، لەبەشى باکور بە زنجیرە چیاى جودى دەورە دراوە، بەدوورى 10 کیلۆمەتر دەکەوێتە نزیک دەروازەى ئیبراهیم خەلیل لە نزیک سنوورى تورکیا، هەروەها 25کم لە سنوورى سوریا دوورە. 114کم لە موسلڕدوورە. روبارى خاپور کە لە کوردستانى باکور سەرساوە دەگرێت بە ناو زاخۆ تێدەپەرێت. دانیشتوانى کوردن و هەریەک لە ئاینى موسلمان و مەسیحى و ئێزیدى وەک برا لە زاخۆ بەیەکەوە دەژین. ژمارەیەک شوێنى گەشتیارى و شوێنەوارى دەکەوێتە سنوورى زاخۆ، کە گرنگترینیان پردی دەلالە لە ناو زاخۆ. هەروەها تاڤگەى شرانش و ئەشکەوتى بهێرێ دەکەونە سنورى شاروچكەی زاخۆ.

پەڕەکان

پەڕەکان

Subscribe to RSS - زاخۆ