زمانەکان

kurdistan map

گەرميان

ناوچەى گەرمیان دەکەوێتە باشوورى پارێزگاى سلێمانى و رۆژهەڵاتى پارێزگاى کەرکوک، لە بەشى رۆژهەڵاتیدا سنوورى وڵاتى ئیرانە و لە باشوورىدا سنوورى پارێزگاى دیالەى عیراقە، وەک یەکەیەکى کارگێرى لە قەزاى کەڵار و کفرى و خانەقین پێکدێت، شارى کەلار ناوندى یەکەى کارگێرى گەرمیانە. ژمارەیەک شوێنەوارى گرنگى لێیە کە بەناوباگەکەیان قەڵاى شێروانەیە، چەند ناوچەیەکى سەیران و گەشتیارى هەیە. لە سەردەمى رژێمى بەعسى لە ناوچو، زۆربەى لەسەردەمى رژێمى بەعسی فاشى گوندەکانى ناوچەکە راگوازراون وێران کران و دواتر لە ساڵى 1988 لە لایەن رژێمى بەعس دانیشتوانەکەى لە رێگەى پرۆسەى ئەنفال گیران و بە کۆمەڵ کوژران، ئەمەش وایکردووە ئیستا ببێتە خاوەنى زۆرترین قوربانى ئەنفال، بۆ پیرۆزراگرتنى یادەوەریەکە مۆنۆمێنتێک و گۆرستانێکى گەورە لەم سنوورە دروستکراون کە چیرۆکى تاوانە گەوەرەکە دەگێرنەوە، ساڵانە لە 14/4 یادى کارەساتەکە بە کۆمەلێک چالاکى دەکرێتەوە. کەواتە گەرمیان مۆزەخانەیەکى فراوانى تاوانى کۆمەڵکوژى سەدەى بیستەمە، بۆ ئەم مەبەستە ساڵانە ژمارەیەک لێکۆلەرەوەو میوان سەردانى ناوچەکە دەكەن

Subscribe to RSS - گەرميان