ئاكرێ
شاروچكەیەكی مێژووییە و دروست بوونی بۆ ساڵی ( 580 پ. ز) سەردەمی میرێكی كورد بە ناوی (میر زەند) دەگەرێتەوە، لە بناری چەند شاخێكی وەك (شاخی سپیلك، كەڤنە كەل، كەل ئاكرێ و كرێ تۆیە) دروست كراوە. شارودكەی ئاكرێ بە زۆری ئاو و دارودرەخت و جوانی سروشت و كشتوكاڵەكەی ناسراوە، دەكەوێتە نێوان هەولێری پایتەخت و شاری دهۆك، نزیكەی (176 كم) لە رۆژهەلاتی دهۆك دوورە. شاروچكەی ئاكرێ چەندین شوێنەواری مێژوویی و پەرستگا و ئەشكەوت و كانیاوی چارەسەری لێ یە، ساڵانە گەشتیارێكی زۆر روو لەم سنوورە دەكەن. هەندێك لە قەڵا و شوێنەكان تاكو ئەمرۆش شوێنەواریان ماوە. وەك ( كەلا كەڤن، كەلا ئاكرێ، كەلا شوش، پەرستگای زەردەشتی، پەیكەری بوكا جوا، رەزی میری) ئەمە و چەندان شوێنەواری دیكەش.