كویسكێ ناوی ئەو گوندەیە كە بە دووری 3كم دەكەوێتە بەشی باشووری دیناتێ و 2كم لە گەلی زەنتە دوورە. دەكەوێتە بەشی باكووری قەدپاڵی زنجیرە چیای سەری ئاكرێ. هەروەها لە رۆژهەڵاتدا گەلی زەنتە و چیای سەری سادا هەڵكەوتووە. گوندەكە لە ناو نیمچە دۆلێكە و بە دارودرخت بە تایبەت دارگوێز داپۆشراوە. لە خوارەوەی گوند لە ژێر سێبەری دارگوێزە بەرزەكان گۆڕەپان و شوێنی دانیشتن و پشودان زۆر بە شێوەیەكی سروشتی سەرەتای دروست كراون.