باخی گشتی دەكەوێتە سەرەتای شەقامی سالم، بەرامبەر هۆتێل سلێمانی پاڵاس لە ساڵی 1937 دروستكراوە، دێرینترین و دڵڕفێنترین باخچەیە لە شاری سلێمانی و پڕ سەوزاییە، بە پەیكەری( چوار ئەفسەرە قارەمانەكە ) ڕازێنراوەتەوە، لە دەروازەكەیەوە پەیكەری كۆمەڵێك لە شاعیر و هونەرمەندان دانراوە، لەگەڵ ئەوەی هاوڵاتیانی زۆر رووی تێ دەكەن، شوێنی تایبەتیش بۆ یاریی منداڵان دروست كراوە.