زمانەکان

kurdistan map

دەربارەی كوردستان

فڕۆکەخانە و هێڵە ئاسمانییەکانی کوردستان

 

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە دووری ٥ كم دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای شاری هەولێر. لەدوای رووخانی رژێمی پێشوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دروستكردنی دا، پێشتر شوێنەكە بنكەى سەربازی كۆنی هەولێر بوو، ئێستا كراوەتە فڕۆكەخانەیەكی مۆدێرنی شارستانی كە وەكو دەروازەیەكی گەورە بەرەو جیهان كار دەكات و رۆژانە پێشوازی لە هەزاران میوان و گەشتیار دەكات.
ئەم فڕۆكەخانەیە كۆمپانیای ( سكۆت ویلسن)ی بەڕیتانی دیزاینی داناوە و كۆمپانیای (ماكیۆل جەنگیز)یش پڕۆژەكەی جێبەجێ كرد، ئەم فڕۆكەخانەیە بە شێوەیەك دروست كراوە كە ساڵانە توانای وەرگرتنی ٢ ملیۆن گەشتیاری هەیە و لە ١٢ دەروازە و ٦ پردی جێگیری ئاسمانی لە خۆدەگرێت . هەروەها تێرمیناڵی كارگوزاری نوێ بە شێوەیەك دروستكراوە کە ساڵانە توانای ٢٨٠ هەزار تۆنی هەیە، جگە لە تێرمیناڵی سەرەكی، تێرمیناڵ و هۆڵی پێشوازی مۆدێرن و خزمەتگوزاری VIP هەیە.
ئەم فڕۆكەخانەیە یەكێكە لە درێژترین ڕێڕەوەكانی نیشتنەوەی فڕۆكە لە جیهاندا كە 4080 مەترە و یەكێكە لە درێژترین پێنج ڕێڕەوی نیشتنەوەی فڕۆكە لەسەر ئاستی جیهان.

http://erbilairport.com/Main/Main.aspx

فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى

فرۆكەخانەی سلێمانی نێودەولەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دروستی كردووە و دەكەوێتە بەكرەجۆ لە شاری سلێمانی. بۆ زۆربەی وڵاتانی جیهان گەشتیاران و كەلوپەل دەگوازێتەوە. هەروەها دەروازەی بەیەكەوە بەستنەوەی شاری سلێمانییە بە وڵاتانی جیهان و راكێشانی گەشتیاران.

http://www.sul-airport.com