زمانەکان

kurdistan map

هەڵەپەیام

  • Warning: mkdir(): File exists in youtube_get_remote_image() (line 116 of /home/bot/prodweb/public_html/sites/all/modules/youtube/youtube.inc).
  • Warning: file_put_contents(sites/default/files/youtube/oEa7ct8Ir7c.png): failed to open stream: Permission denied in youtube_get_remote_image() (line 122 of /home/bot/prodweb/public_html/sites/all/modules/youtube/youtube.inc).

دهۆك

دهۆك یەكێكە لە شارە قەشەنگەكانی كوردستان، دەكەوێتە پانتایی نێوان زنجیرە چیاكانی شەندۆخا لە باشوور و چیای سپی لە باكوور و چیای مام سین لە رۆژهەڵات. هاوسنوورە لە گەڵ دەوڵەتی توركیا و سووریا، لە سنووری پارێزگای دهۆك نەتەوەكانی (كورد، كلدان، ئاشوور و ئەرمەن) دەژین و پەیرەوانی ئایینەكانی (ئیسلام، مەسیحی و یەزیدی) لەم شارە پێكەوە دەژین. چەندان  شوێنەوار و هەڵكۆڵدراو و دەیان میوانخانە و چێشتخانە و مۆتێلی لێ یە. مۆزەخانەی شوێنەواری و كەلتووری، هەروەها موزەخانەی كولتووری ئیزیدیەكانی لێ یە. شاری یاری و بازاری سەردەم و باخچەیەكی بچوكی ئاژەڵانی هەیە، چەندان سەنتەری رۆشنییری و زانكۆ لە شاری دهۆك هەیە، سنووری پارێزگاكە چەندان شوێنی گەشتیاری و شوێنەواری لە دەوروبەریدا هەیە. سەری چیای زاوا و گەڵی دهۆك دوو شوێنی گەشتیاری نزیكی ئەم شارەن. دەكەوێتە نێوان هێلی پانی (43,20) و (44,10) رۆژهەڵات و هێلی بازنەی (36,40) و (37,20) باكوور.

هەندێك لە شوێنە گەشتیارییە گرنگەكانی ناوشاری دهۆك

كەنیسەی مارت ئالاها: دەكەوێتە نزیك سەرۆكایەتی زانكۆ و كۆنترین كەنیسەیە لەدهۆك.

كۆمەڵگەی مازی: كۆمەڵگەی مازی لە بازاڕێك و شاری یاری دریم ستی و میوانخانە و مۆتێل و چێشتخانە و مەلەوانگەی كراوە و داخراو پێكهاتووە.

پاركی ئازادی: دەكەوێتە ناوەراستی شاری دهۆك، لە نزیك یاریگای یانەی وەرزشی دهۆك، كە لە باخچە و چێشتخانە و كافتریا پێكهاتووە. 

زەری پارك: دەكەویتە نزیك مۆتێلەكانی زەری لاند، كە باخچە و یاری منداڵان و چێشتخانە و كافتریای لێیە. 

كتیبخانەی گشتی بەدرخانییەكان: دەكەویتە سەر رێگای سەرەكی لە ناوشاری دەهۆك، 120هەزار كتێبی جۆراوجۆری تێدایە، شوێنی پشودان و خوێندنەوەی هەیە. 

شاری یاری دهۆك: دەكەوێتە ناوشاری دهۆك و پێكهاتووە لە باخچە و چێشتخانە و یاری منداڵان و كافتریا.

شار و گوند

پەڕەکان

ئەتروش

ئەتروش

پەڕەکان

Subscribe to RSS - دهۆك