ئایینه کۆنه‌کانی کوردستان
لە نێو دەوڵەت و ناوچەکانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، لانکی شارستانیه‌کان و ئاینه یه‌کانه‌په‌رسته‌کان، کوردستان پێگەیەکی تاك و تایبەتی هەیە، لەبەر فرەیی و لێبورده‌یی ئایینی. شوێن و جوگرافیای کوردستان هەردەم یارمه‌تیده‌ر بووە بۆ شرۆڤه‌کردنی فره‌چه‌شنه‌ی ئاینه‌کانی یارسانی، ئێزدی، زه‌ره‌ده‌شتی، مانی، جوو، گاوری به ناونیشانه جۆراوجۆره‌کانیه‌وه، موسڵمانی سوننی و شیعی، سۆفیگه‌ری، هه‌موویان به‌یه‌که‌وه به درێژایی ڕۆژگار له سه‌ر ئه‌م خاکه ژیاون. ئه‌میش هه‌رجار به‌هاوسه‌نگیه‌کی ناسك و به‌روه‌خت که به‌رده‌وام به هۆی کۆمه‌ڵێ ڕووداوی جه‌رگبڕ که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناسکیی له ڕاده‌ربه‌ده‌ری ئه‌م به‌شه‌ی جیهانه، له ناو چووه.
کورد به نه‌وه‌ی ماده‌کان داده‌نرێن، کە ئه‌و خیڵه ئاریانه بوون که له هه‌زاره‌ی دووهه‌می پێش زایین نیشته‌جێی باکووری ئەم خاکە بوون. میرنشینه جیاوازه‌کانی ماد که له‌گه‌ڵ ئاشووریه‌کان له شه‌ڕی به‌رده‌وامدا بوون، له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی دیجۆسێس که ئه‌کپاتان (هه‌مەدانی ئێستا له ئێران) کرده پایته‌ختی خوی یه‌ك خرانه‌وه. له کۆتایی سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین، ماده‌کان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر وه‌ڵاتی فارس‌دا سه‌پاند. له‌ساڵی 612 پێش زایین به هاووکاری بابلییه‌کان نه‌بوخه‌زنه‌سر به ته‌واوی کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئاشووریه‌کان هێنا. له ساڵی 550 پێش زایین سه‌رۆکی هۆزێکی فارس به ناوی کیرۆس ئه‌خامینش (کیرۆسی مه‌زن) ده‌ستی به سه‌ر میدیا دا گرته‌وه و کردی به به‌شێك له ئیمپیراتۆری فارس. دوایش بوو به به‌هێزترین ده‌سه‌ڵات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
زه‌رده‌شتی ئاینی فه‌رمی ئه‌خمینی بوو و وا پێده‌چێت به سه‌ر ماده‌کانیشدا سه‌پێنرا بیت. به‌ڵام ماده‌کان په‌ره‌یان به ئایینی تایبه‌تی خۆیان دابوو که بیر‌و باوه‌ڕی فریشته‌کان بوو. ئه‌گه‌ر باش تێبینی بکرێت ئه‌م ئاینه کاریگه‌ری به سه‌ر ئاینه خواییه‌کانی پاش خۆیدا هه‌بووه. ئه‌م ئاینه که بێگومان له سیبێریای ڕۆژئاواوه سه‌ری هه‌ڵداوه و به‌هۆی کۆچی هیندوـ ئه‌ورووپیه‌کانه‌وه گوێزرایه‌وه ناوچه‌که، له سه‌ر دوو بنه‌ما دامه‌زراوه: چاکه له ئه‌هموورامه‌زدا به‌رجه‌سته ده‌بێت و خراپه له ئه‌هریمه‌ن.
ئه‌سکه‌نده‌ری گه‌وره له ساڵی ٣٣٠ پێش زایینی، میدیای داگیر کرد، و میدیا ئیتر وه‌ك به‌شێك له ئیمپیراتۆری یۆنانی که‌وته ژێر کاریگه‌ری قووڵی هێلینیه‌وه و بیروڕا ئایینیه‌کانی یۆنان به سه‌ر دانیشتووانه ڕه‌سه‌نه‌کانی ئه‌و ناوچه‌ی وازیان له بڕوا کۆنه‌کانی خۆیان نه‌هێنابوو سه‌پێنرا، دواتر ئاینێکی سه‌یر به‌ناوی میتراییزم به شێوه‌یه‌کی خێرا له ئێران سه‌ری هه‌ڵدا. میترا خوداوەندی رۆژ بوو. ئه‌م میتراییزمه له کوردستان دا سه‌رکه‌وتنێکی خێرای به‌ده‌ست هێنا. سه‌رکه‌وتنێك که ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ پاش هاتنه‌وه‌ی ئاینی جووله‌که و مەسیحی جیێ خۆی هێشته‌وه و کاریگه‌ریه‌که‌ی پاراست. له ماوه‌ی ئیمپیراتووری نوێی ئاشووری ڕه‌وه‌ندێکی گرنگی جووله‌که‌کان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ری کوردستان بوو (هۆزه وون بووه‌کان) و به هۆیه‌وه زۆر به خێرایی زۆرینه‌ی کورد له دین وه‌رگه‌ڕان. له‌دواییدا مه‌سیحیه‌ت ده‌رکه‌وت و زۆربه‌ی کورده‌کان که له ژێر کاریگه‌ری ئایینی جووله‌که بوون، ئه‌م ئاینه تازه‌یه‌یان په‌سه‌ند کرد.
له سه‌ده‌ی پێنجه‌م بزووتنه‌وه‌ی مه‌زده‌کی سه‌ری هه‌ڵدا و دژ به بنه‌ماکانی توندی ئاینی زه‌ره‌ده‌شتی ئیمپیراتۆری ساسانی یاخی بوو. ئه‌م ئاینه که له چیاکانی زاگرۆس، واته شوێنی له‌دایکبوونی مه‌زده‌ك، بڕوای به یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان مرۆڤ دا و هاوبه‌شی له سامان و مولك هه‌بوو. به‌ڵام مەزده‌که‌کان به خێرایی بوونه قوربانی کوشتار و له‌ناوبردن و بزوتنه‌وه‌که‌ش له کۆتایی سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پاش زایین نه‌ما.
له سه‌ده‌ی حەتەم زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کورد بوونه موسڵمان، به‌ڵام تا ئێستاش زۆر له داب و نه‌ریت و بیڕوباوه‌ڕه‌کانی خۆیان پاراستووه. زیاتر رێبازی سۆفیگه‌ریان به‌لاوه په‌سه‌ند بووه، چونکه زیاتر له ئیسلام، که له عه‌ره‌به به‌دوه‌کانه‌وه بۆیان هاتبوو، له داب و نه‌ریتی هیند و ئه‌وروپیه‌کان نزیك بوو. زۆرینه‌ى خه‌ڵكى هه‌ریَمى كوردستان موسڵمانن، ویَرِاى ئایینى مه‌سیحى و ئیَزیدى و ئایین و ئاینزاى تر.
ئاینی ئێزدی
ئاینی ئێزدی په‌یوه‌ندییه‌کی دووری به ڕێبازی فریشته‌کانه‌وه هه‌یه‌و ئاینێکی تایبه‌ته به کوردان، ئه‌مڕۆکه هه‌موو ئێزدیه‌کان کوردن. ئیمپیراتووری عوسمانی به‌ناڕه‌وا تۆمه‌تی له په‌یڕه‌وا‌نی ئه‌م ئاینه ده‌دا و به په‌رستنی شه‌یتان تاوانباری ده‌کردن و به درێژایی چه‌ندین سه‌ده کوشت و بڕی یه‌کجار بێ به‌زییانه‌ی لێ کردوون. ئه‌م ئاینه تا ئێستاش به ته‌واوی نه‌ناسراوه، ماوه‌یه‌کی زۆڕ نیه ئێزدیه‌کان ده‌رگای نهێنیه‌کانی خۆیان به‌ره‌و ڕووی دنیای ده‌ره‌وه کردۆته‌وه. خه‌ڵکی ده‌ره‌کی ده‌توانن چاویان به ده‌قه پیرۆزه‌کان بکه‌وێ و گوێ له نزه‌ونوێژه تایبه‌تمه‌ندییه‌کانیان بگرن و سه‌ردانی په‌رستگاکانی ئه‌م ئایینه بکه‌ن. به‌ڵام هێشتا زۆر شتی ئه‌م ئایینه به نهێنی ماونه‌ته‌وه. ئایینی ئێزدی بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ و به چه‌واشه به شێوه‌یه‌ك له سووفیگه‌ری ناسرا بوو و پیاوانی پیرۆزی ئێزدی و سه‌رکرده ئایینی و نوێژه‌کانیان ده‌خرانه ژێر په‌رده‌ی سۆفیگه‌ری، ڕێوڕه‌سمی تایبه‌تی سه‌ردانی مه‌زاری شێخ ئادی (1073 ـ 1162 )که هه‌موو ساڵێك له هه‌فته‌ی دووه‌می مانگی تشرینی یه‌که‌م له لالش (کوردستانی عێراق) ئه‌نجام ده‌درێت، له گه‌ڵ سه‌فه‌ری حه‌ج و ته‌وافی مه‌ککه به‌راورد کراوه.
به‌ڵام له ڕاستیدا ئایینی ئێزدی پەیوەندی به ئیسلامه‌وه نییه. ئێزدییه‌کان باوه‌ریان به‌وه هه‌یه که خودا ( ئه‌و زاته پیرۆزه‌ی ئافرێنه‌ری خۆیه‌تی) و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ردوونی به ده‌سته‌وه‌یه مه‌رجانی سپی دروست کردووه و له سه‌ر پشتی باڵدارێك به ناوی ئه‌نفه‌ر دایناوه که ئه‌م باڵدا‌ره‌ش ده‌ستکردی خۆیه‌تی، به‌ڵام کاتێ باڵدا‌ره‌که ده‌ستی به فرین کردووه، مه‌رجانه‌که له پشتی باڵدا‌ره‌که‌وه که‌وتۆته سه‌ر زه‌وی و شکاوه. له یه‌کشه‌ممه‌دا، که یه‌که‌م ڕۆژی ئه‌فراندن بووه، خودێ له سه‌رده‌می یه‌که‌مدا فریشته‌ی عیزازیلی هێناوه‌ته سه‌ر دونیا، ئه‌م حه‌وت فریشته‌یه به‌رپرسیاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی جیهانی ماددی له پاشماوه‌ی مه‌رجانه شکاوه‌که‌یان له‌سه‌ر شان بووه، ئێزدیه‌کان ئاگر، خۆر، زه‌وی، ئاو و هه‌وایان له لا پیرۆزه، باوه‌ڕیان به یه‌کگرتنێکی پته‌و و هه‌ماهه‌نگ له گه‌ڵ سروشت هه‌یه. ڕاستگۆیی، ئاشتیخوازی و یه‌کتر په‌سه‌ندکردن گرنگیه‌کی تایبه‌تی له‌لايان هه‌یه.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌فسانه‌یه‌کی بێ بناخه، ئێزدیه‌کان بڕوایان به بوونی خراپ نییه و چاکه و خراپه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خودان دان. مرۆڤ به‌رپرسی کرداره‌کانیه‌تی و خودا ده‌سه‌ڵاتی بیرکردنه‌وه و بڕیاردانی پێ داوه. له به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به گوێزه‌رانه‌وه‌ی گیان له جه‌سته‌یه‌که‌وه بۆ جه‌سته‌یه‌کی تر هه‌یه که له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌گاته ئاستێکی نوێ، بۆیه هیچ مرۆڤێك ناتوانێت بڕوا به ئایینه‌که‌یان بێنێت. پێویسته مرۆڤ به ئێزدی له دایك بێت. ئێزدییه‌کان به سه‌ر دوو چینی جیا دابه‌ش ده‌بن، چینی موریده‌کان و چینی پیاوانی ئایینی، ئاینیه‌کانیش به سه‌ر دوو چینی شێخه‌کان و پیره‌کان دابه‌ش ده‌بن. چیینه‌کان له ئاینی ئێزدی زیاتر پێناسه‌ی کارکرده ئاینیه‌کان ده‌که‌ن و په‌یوه‌ندی نێوان چینه‌کان، ئامرازیکی سه‌ره‌کیه بۆ پاراستنی ئاینه‌که. ئه‌مڕۆکه نزیکه‌ی شه‌ش سه‌د هه‌زار تا ملیۆنێك ئێزدی هه‌ن که زۆربه‌یان له کوردستانی عێراق ده‌ژین و لالش شوێنی هه‌ره پیرۆزیانه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کیان له ئه‌وروپای رۆژئاوادا ده‌ژین. هه‌ندێکیانیش له ده‌وروبه‌ری جزیر و ماردینی تورکیا و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا و گورجستان و ئه‌رمه‌نستان ده‌ژین.
عه‌له‌وی یان قزڵباشه‌کان
گه‌لێك جار قزلباشه‌کان کە به هۆی ئه‌و گرنگییه‌ی به ئیمامی عه‌لی، ئامۆزای پێغەمبەر محمد (دروودى خواى له‌سه‌ر بێت) ده‌ده‌ن، به ڕێبازێکی سۆفیگه‌ری داده‌نرێن. به‌ڵام له‌ڕاستی په‌یوه‌ندیه‌کی که‌میان به ئیسلامه‌وه هه‌یه. ئاینه‌که‌یان زیاتر مرۆییه، ره‌فتاره لیبراڵه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان زۆر له ئیسلامی سه‌ره‌تاییه‌وه دووره. بۆ نموونه ژن و پیاو لای ئه‌وان یه‌ك پله‌ی هه‌یه. زۆر گرنگی به رۆژووی ره‌مه‌زان ناده‌ن. خواردنه‌وه‌ی مه‌ی قه‌ده‌غه ناکه‌ن. بۆنه ئایینه‌کانیان که هه‌میشه سه‌ماو ئاهەنگی له‌گه‌ڵدایه، له مزگه‌وت ناکرێن و له شوێنی کۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن که به (( جوم ئێڤی)) ناویان لێ ده‌برێت و له لایه‌ن سه‌رکرده ئایینه‌کانیانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن که به ده‌ده یان سه‌یید ده‌ناسرێن.
کتێبێکی پیرۆزی دیاریکراویان نیه. ڕێز له قورئان و ئینجیل و ته‌ورات ده‌گرن. له نێوان خوا و مرۆڤایه‌تی بڕوایان به نێوبژیوانی پێنج فریشته و دوانزه وه‌زیری خوا و چل پێغه‌مبه‌ر هه‌یه. هه‌ندێك جار پێیان ده‌ڵێن ((سه‌رسووره‌کان)) و زۆربه‌یان له ئه‌نادۆڵ و شاره‌کانی سیواس و دیاربه‌کر و خه‌ربووت ده‌ژین. قزڵباشه کورده‌کان به کوردی و زازایی قسه ده‌که‌ن. له چیاکانی دێرسم زیاتر له ملیۆنێکن. خه‌مڵاندنه‌کانی ئه‌م دواییه دانیان به‌وه ناوه که له‌وانه‌یه قزڵباشه‌کان ٢٥% دانیشتووانی تورکیا پێک بێنن.
ئه‌هلی حه‌ق
کۆمه‌ڵه ئاینیه‌که‌ی ئه‌هلی حه‌ق شیعه‌گه‌رایی به‌ره‌و توند و تیژی برد. ئه‌هلی حه‌ق له سه‌ده‌ی یانزده‌ی زایینی له لوڕستان دامه‌زرا و له شاره‌زوور و هه‌ورامان له لایه‌ن موباره‌ك شا بابه خوشین بڵاوکرایه‌وه و له لایه‌ن سوڵتان ئیسحاق یان ((سوحاق))ه‌وه جاکسازی تیایدا کرا که له هه‌ورامان شوێنێکی پاڕانه‌وه‌ی به ناوی ((نیازـ خانه)) بنیات نا و شارۆچکه‌ی ((پردی وار))ی کرده بنکه‌ی چالاکیه‌کانی خۆی. سه‌یده ڕاسته‌قینه‌کانی کاکه‌یی له عێراق، به بنه‌چه له‌و بنه‌ماڵه پیرۆزانه‌ن. ئه‌هلی حه‌ق باوه‌ڕیان به عه‌لی و نه‌واده‌کانی ((ئیمامه‌کان)) هه‌یه و له هه‌مان کاتدا مووسا و ئیلیاس و عیسا و داوودیشیان لا پیرۆزه بڕوایان به حه‌وت دیارده‌ی ئاسمانی یه‌ك له دوای یه‌ك هه‌یه که هه‌ریه‌که و چوار یان پێنج فریشته‌یان له گه‌ڵدا بووه. له بابه‌تی دووباره به‌رجه‌سته بوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ درووز و ئێزدیه‌کان کۆکن. ئه‌وان بابه یادگار ده‌په‌رستن ( که له ساڵی ١٥٩٦ مردووه) مه‌زاره‌که‌ی بۆته شوێنی حه‌جیان. له موریده‌کانی ئه‌هلی حه‌ق له گونده‌کانی گۆرانی عێراق و لورستان له ئێران و ئێله‌کانی دیلفان هه‌ن. له ئێراق کاکه‌ییه‌کان، له گونده‌کانی تووك ده‌ژین ( له ده‌ورو به‌ری که‌رکووك)، هه‌روه‌ها له هه‌ندێک ناوچه‌ی خانه‌قین و قه‌سری شیرین.
سۆفیگه‌ری
هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی دوانزه‌وه سۆفیگه‌ری له کوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه و کۆمه‌ڵه جیاجیاکان به په‌سه‌ند کردنی ڕێبه‌رێکی هاوبه‌ش له باوه‌شی ته‌ریقه‌یه‌که یه‌ك ده‌گرن. له هه‌موویان کۆنتر که تا ئێستاش له کوردستان زۆر کارایه، ته‌ریقه‌ی قادری یه که له لایه‌ن عه‌بدوالقادری گه‌یلانییه‌وه (١٠٧٨ - ١١٦٦) دامه‌زراوه و له شاری به‌رزه‌نجه (نزیك شاری سلێمانی) ناوه‌ندی بۆ دانراوه. ده‌روێشه قادرییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن شێخه‌که‌یانه‌وه به مورید بناسرێن ده‌بێت هه‌ندێك ده‌ستپێشخه‌ری بکه‌ن و کۆمه‌ڵێ ئه‌رکی گران به جێ بگه‌یه‌نن که بریتین له دانپیانان به خراپیه‌کانیان، چێژتنی سزاکانیان، فه‌رمانبه‌ری، ڕێزگرتن له یاساکانی خانه‌قا و ماوه‌ی رۆژووه‌کان. له میانه‌ی مه‌راسیمه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی خانه‌قا، موریده‌کان له ناو بازنه داخراوه‌کان له گه‌ل ده‌نگی جه‌رگبڕی ده‌ف دا خه‌م و ڕاست ده‌به‌نه‌وه تا ده‌گه‌نه حاڵه‌تی دڵڕاوکێیه‌کی گشتگیر. ئینجا هه‌ندێکیان به خه‌نجه‌ر و قه‌مه جه‌سته‌که‌یان کون ده‌که‌ن یان بزمار له‌سه‌ری خۆیان ده‌کوتن یانیش به سه‌ره‌وه خۆیان له دیواره‌کان ده‌ده‌ن. ته‌ریقه‌ی دووه‌م نه‌قشیبه‌ندی، له سه‌ر ده‌ستی به‌هائه‌ددین نه‌قشیبه‌ند (١٣١٧- ١٣٨٩) له بوخارا (ئوزبه‌کستانی ئه‌مڕۆ) دامه‌زراوه و له ساڵی ١٨٠٨ گه‌یشتووه بە کوردستان. ئه‌م ته‌ریقه که له لایه‌ن مه‌ولانا جاف هێنراوه، شێخه‌کانی بارزان، ته‌وێڵه و شه‌مدینان ده‌گرێته‌وه خۆی. ئه‌مان مه‌راسیمه‌کانیان له بێده‌نگی ته‌واو ئه‌نجام ده‌ده‌ن. سووفیه‌کان به ده‌وری یه‌ك له شێوه‌ی بازنه داده‌نیشن و بیر له‌و بابه‌ته ده‌که‌نه‌وه که له لایه‌ن شێخه‌وه که به‌ڕیوه‌به‌ری کۆبوونه‌وه‌که‌یه، هه‌ڵده‌بژێردرێت و تاوتوێ ده‌کرێت.
کلێسای سریانی ڕۆژهه‌ڵاتی
هه‌موو مه‌سیحیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌مان بیروباوه‌ڕیان هه‌بوو که لە ماوه‌ی ((کونسیل نیسا)) له ٣٢٠ دووای زایین ڕاگه‌یه‌نرا بوو. پاشتر کلێسای ڕۆژهه‌ڵاتیان دامه‌زراند. به‌ڵام ململانێی نێوان ئیمپراتۆری بیزه‌نتی له ڕۆژئاواوه و ئیمپراتۆری فارس له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بووه هۆی دابه‌شبوونی ئه‌و مه‌سیحیانه.
جووله‌کان
ئه‌مڕۆ ته‌نیا هه‌ندێک گۆڕستان و ئاسه‌واری په‌رستگاکان له کوردستان ماون. بۆ نموونه له ئاکرێ هێشتا ئاسه‌واره‌کانی جووله‌که‌ی کوردستان ماونه‌ته‌وه. به‌ڵام کۆمه‌ڵگای کورد له ئیسرائیل زۆر به‌هێزن و ناسنامه‌ی فه‌رهه‌نگی خۆیان پاراستووه.
زه‌رده‌شتی
زه‌رده‌شت له رۆژهه‌ڵاتی ئێران له ساڵی ٦٦٠ پ.ز له دایك بووە و له ساڵی ٥٨٣ پ.ز له ناوبراوه. ئه‌مڕۆ ته‌نیا چه‌ند وێرانه‌یه‌ك له بورجه‌کانی بێده‌نگی ( لاشه‌کان له‌م سه‌ر ئه‌م بورجانه داده‌نران به ئه‌وه‌ی باڵداره لاشخۆره‌کان بیانخۆن) و ژماره‌یه‌کی زۆر بچووکی باوه‌رپێکه‌ران له ناوچه کوردیه‌کانی ئێران و نزیك یه‌زد به جێ ماون.