چۆمان
چۆمان بە دووری (160) كم دەكەوێتە باكووری خۆرهەڵاتی شاری هەولێر و كەوتۆتە نێوان زنجیرە چیاكانی (هەڵگورد – سەكڕان )هاوسنوورە لە گەڵ وڵاتی ئیران، رێگەی ستراتیجی حاجی ئۆمەران بەناویدا دەروات، بە هۆی بوونی چەندین ( هاوینەهەوار – سەیرانگا – رووبارو مێرگ –تاڤگەی ئاوی ) ئەم دەڤەرە بۆتە ناوچەیەكی گەشتیاری، هەروەها لە رووی كشتوكاڵی و ئاژەڵ داری ناوچەیەكی گرنگە. پلەی گەرما لە هاویندا لە 32 پلە تێناپەرێت.