ئەم شوێنە دەكەوێتە ناو شارۆچكەی حاجی ئۆمەران، (180) كم لە ناوەندی هەولێرەوە دوورە وە نزیكەی (20) كم لە قەزای چۆمانەوە دوورە، لە وەرزی زستاندا باران و بەفری زۆر لەم ناوچەیە دەبارێت، (2500) م لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، شێخی باڵەكان لە لایەن موسڵمانان بە پیرۆز و پیاوچاك ناسراوە، بۆیە بهبەردەوام گەشتیاران سهردانى ئەم مەزارگەیە دهكهن.