لە قەدپاڵی چیای سەفین، لە بەرزای دۆڵێكە و دەڕوانێتە سەر شارۆچكەی شەقڵاوە و سەر رێگای گشتی ( شەقڵاوە – هیران)، تاكو نزیك مەزارەكە رێگای ئوتومبێل هەیە، دواتر گەشتیار بە پیادە دەڕوات، گۆڕەپان و رێگاكە لە لایەن حكومەتی هەرێم لە ساڵی (2005 ) دروست كراوە، ئەم مەزارە پیرۆزە لە لایهن موسڵمان بە (وسو رەحمان ) لەلایان مەسیحیەكان بە ( رەبەن بۆیا) ناو دەبرێت و هەردولا بە پیرۆزی دەزانن، مەزارەگهكە لە ئەشكەوتێكدا لە بەرزی (20) م لە شاخ هەڵكەندراوە، دوو ژووری گەورە و چەند ژوورێكی بچووكیش هەیە، خەڵكانێكی زۆر لە مەسیحی و موسوڵمان بۆ نزاو پاڕانەوە و گەیشتن بە مرازەكانیان ڕووی تێ دەكەن، هەروەها گەشتیارانی مەسیحی لە دوای جەژنی قیامەت لە زۆربەی شوێنەكانی عیراق ڕووی تێدەكەن.