كۆمەڵە ئەشكەوتێكی بچووكی دەستكردی مرۆڤن دەكەونە باكوور وباكووری خۆرهەڵاتی شاری كفری كە لە لایەن گردە بەردینەكانی باوەشاسوار هەڵكەندراوە هەر یەك لەم ئەشكەوتانە چەند گۆڕێكی تێدا هەڵكەندراوە بە بێ گوێدان بە ئاراستەی گۆڕەكان هەندێك لەم ئەشكەوتانە لە شێوەی ژوورێكی لاكێشەیی دروستكراون بە شێوەیەكی هونەری جوان رازاوەتەوە لە رووی دابەش كردنی گۆڕەكان ودەرگا وتاقە نیوەبازنەیی یەكانی مێژووی ئەم ئەشكەوتانە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەكانی دوای زایين .