زمانەکان

kurdistan map

مه‌زارى نه‌مران

Info Tab

پیشاندانی گشتی

مەزاری نەمران دەكەوێتە گوندی بارزان بە دووری 155كم لە شاری هەولێری پایتەخت و ئەم مەزارە رووفاتی هەردوو نەمران ( مەلا مستەفا بارزانی و كاك ئیدریس مستەفا بارزانی ) لە ئامێز دەگرێت .
مەزاری نەمران بۆتە جێگایەك كە ساڵانە بە هەزارەها هاوڵاتیانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و باڵیۆزی وڵاتانی دونیا و گەشتیاران سەردانی دەكەن ، بارزانی نەمر وەكو هێمایەك بۆ شۆڕش و خەبات و تێكۆشان لە كوردستان سەیر دەكرێت ، چونكە هەر لە سەرەتای لاوێتیدا دەستی كردووە بە خەبات كردن دژی زۆڵم و زۆرداری و دەستە بەركردنی ئازادی بۆ گەلی كورد و عێراق بە گشتی ، بۆیە ئەمرۆكە لە كوردستان بارزانی نەمر وەكو سمبولی بەرخودان و باوكی روحی نەتەوەی كورد و كوردستان تەماشا دەكرێت و رێزی لێ دەگیرێت.

پێزانینی کەشتیار

زانیاری پەیوەندی

زياتر مۆزەخانە و کەلەپوور

زياتر لە پارێزگای هەولێر