شارۆچكەیەكی مێژووییە و دروست بوونی بۆ ساڵی ( 580 پ.ز ) سەردەمی میرێكی كورد بە ناوی ( میر زەند ) دەگەرێتەوە، لە بناری چەند شاخێكی وەك ( شاخی سپیلك و كەڤنە كەل و كەل ئاكرێ و كرێ تۆیە ) بنیات نراوە، دەكەوێتە نێوان هەولێری پایتەخت و شاری دهۆك، بە دووری ( 176 ) كم دەكەوێتە رۆژهەڵاتی دهۆك. شارۆچكەی ئاكرێ چەندین شوێنەواری مێژوویی و پەرستگا و ئەشكەوت و كانیاوی چارەسەری لێیە، ساڵانە گەشتیارێكی زۆر روو لەم سنوورە دەكەن. هەندێك لە قەڵاو شوێنەكان تاكو ئەمرۆش شوێنەواریان ماوە. وەك ( كەلا كەڤن، كەلا ئاكرێ، كەلا شوش، پەرستگای زەردەشتی، پەیكەری بوكا جوا، رەزی میری) ئەمە و چەندان شوێنەواری دیكەش.