ئەم شوێنەوارە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری چەمچەماڵ , یەكێكە لە كۆنترین گوندە كشتوكاڵیەكان جیهان , بە پێی ئەو پاشماوانەی تیایدا دەركەوتووە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ (7000) ساڵ پ.ز واتە چاخی بەردینی نوێ .تیمێكی پشكنینی زانكۆی شیكاغۆی ئەمەریكی ساڵی (1948_1955) بە سەرۆكایەتی (رۆبەر د.ج بەیدود) كاری كنە و پشكنینی تێدا كردووە چەندین پاشماوەی تێدا دەركەوتوون وەك ئامێری بەردینی كشتوكاڵی و كەرەستەی بەردینی ناو ماڵ و پاشماوەی خۆراكی وەك دانەوێڵە و بەروبومە پاقلەمەنیەكان وهەروەها ئێسك و پروسكی ئاژەڵی كێوی.