زمانەکان

kurdistan map

دەربارەی كوردستان

خواردن و خواردنەوە

كوردستان خاوەن خاكێكی بەپیت و بەرەكەت و كەشێكی خۆشە، چونكە هاوینی كوردستان باشترین كەشی هەیە بۆ پێگەیاندنی جۆرەكانی میوە وەك: "ترێ، هەنار، گوێز و هەنجیر". هەروەها كوێستانەكانیشی خاوەنی باشترین جۆرەكانی گوڵن و بۆیەش "هەنگوین" بە خۆشترین تام و باشترین بۆن لێی بەرهەم دێت. زۆری مێگەلەكانی مەر و ماڵاتیش بۆتە هۆكاری زۆربونی سپیەمەنی وەك: "شیر، پەنیری تازە و پێستە، ماست، كەشك، لۆر، قیماغ و دۆ و ... هتد) كە لە لادێكان بەرەو شار دەگواسترێنەوە.
سەوزەی تازە یەك لە كارەكترە سەرەكیەكانی چێشتخانەی كوردیە، لە ئامادە كردنی زۆرینەی جۆرەكانی خۆراكدا بۆ تام و بۆن سوودی هەیە و بەشێكیشیان بە تەنها دەبنە پێكهاتەی سەرەكی خۆراك. گۆشتی مریشك و رەشە وڵاخ كە لە گەڵ برنج ئامادە دەكرێن و هەڵبەت لە گەڵ شلەیەكی خۆش لە دانەوێڵەكانی وەك "فاسۆلیا، پاقلە، نۆك و .. هتد) و تەماتەی تازە ئامادە دەكرێن، هەروەها "دۆڵمە، كفتە، كوببە، شفتە و كەباب) لە خوراكە بە برەوەكانن. باشترین خواردنەكانی بیانیانیش بریتین لە: "نان و كەمێك هەنگوین، ماست و سپیەمەنی، كۆپێك چا). چا ئەو خواردنەوەیە كە لە ژیانی تاكی كورددا زۆر گرنگە.
"خوردنە خۆماڵیەكان"
خۆراكە كوردیەكان هەندێجار بەبێ كەوچك و چەنگاڵ دەخورێن، بۆ چێژ وەرگرتنی زیاتر دەتواندرێت بە دەست بخورێت. خواردنە خۆماڵی و بوەكان بە شێوەی گشتی بریتین لە: "دۆڵمە، مریشكی كوڵاو، كەباب، برنج و شلە، قۆزی، گۆشت و سینگی برژاو، سەروپێ، نۆكاوی بە گۆشت و جۆرەكانی زەڵاتە و ... هتد" ئەمانە و كۆمەڵێك خۆراكی وڵاتانی دەوروبەر و دەرەوە لە ریستوران و خواردنگە گەورە و خۆشەكان پێشكەش دەكرێت.