زمانەکان

kurdistan map

كەلار

شاری كەلار ناوەندنی كارگێری گەرمیانە، بە دووری (140 كم)دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی، هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی ئیران و (30 كم ) لە سنوورەكە دوورە، شاری كەلار لە (27 ) گەڕەك پێكهاتووە ژمارەی ناوخۆی دەگاتە (250) هەزار كەس، چەند ناحیە و گوندی لەسەرە. شاری كەلار دەشتاییەكی تاڕادەیەك فراوانی هەیە، كە رووباری سیروانی پێدا تێدەپەڕێ‌، مێژوویەكی پڕ سەروەری لە سەردەمە جیاوازەكان هەیە، وەك سەردەمی ساسانی و سەردەمە جیاجیاكانی ئیسلامی تاكو ئەمڕۆ. چونكە گەلێك شوێنەوار هەیە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش زاین، هەندێكی تر دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی پاش مێژووی زاین، وەك ( قەڵای شێروانە و قەڵای پاشا و جۆگەی گاور ). شاری كەلار بەرزی لە رووی ئاستی دەریاوە ( 200 تاكو 255 ) بەرزە، دەكەوێتە نێوان هێڵی بازنەی پانی ( 35 ، 34 – 38 ، 34) و (بازنەی درێژی ( 16 ، 45 – 21 ، 45 ). زستانی باراناوی و ساردە ، پلەی گەرمای لە زستان (2 )پلەی سەدی دەبێت و رێژەی باران بارین لە ساڵێك بۆ ساڵێك دەگۆڕێت، بەهاری سەوزە و چەندین شوێنی گەشتوگوزاری لە ناوچەكەدا هەیە.

Subscribe to RSS - كەلار