سەرسەنگ شارۆچكەیەكی گەشتیارییە و دەكەوێتە بەشی باكووری دامێنی چیای گارە، (50 كم) لە شاری دهۆك دوورە و (1046 م) لە ئاست دەریا بەرزە. ژمارەیەك میوانخانە و موتێل و چێشتخانەی لێ دروست كراوە، بە دار و درخت و چیای بەرز رازاوەتەوە. بازارێكی فراوانی هەیە، مەلیك فەیسل كۆشكێكی پشودانی لێ دروست كردوە و تا ئێستاش گەشتیاران سەردانی ئەم شوێنە دەكەن. سەرسەنگ دەكەویتە نێوان چەند شوێنیكی گەشتیاری وەكو (ئاشاوە، ئنیشكێ و سۆلاڤ) كە چەند شوێنێكی گەشتیاری سەرەنج راكێشن لە ناوچەكە.