بەدووری 4كم دەكەوێتە رۆژئاوای هاوینەهەواری سەرسەنگ لەبەشی باكووری دامێنی چیای گارە، ناوچەكە بە دارودرەخت داپۆشراوە ئاوێكی جوان بەناو دارەكان شۆڕدەبێتەوە و تاڤگەیەكی بچووك دروست دەكات، چەند مۆتێل و كۆمەڵێك كەپرو شوێنی پشوودانی بۆ دروستكراوە، بەنداوێكی ئاو لە نێوان سەرسەنگ و ئاشاوە هەیە، بەشێوەیەكی گشتی دەڤەرێكی رازاوەی گەشت وگوزارییە و لە هاویندا گەشتیاران گەشتی بۆ دەكەن.