بە دووری 2كم دەكەوێتە باكووری شاری دهۆك، شوێنێكی ڕازاوە و جوانە. لە دەستە ڕاستی گەلی لە بەرزاییەك ئەشكەوت و پەرستگای چوار ئەستون هەیە. لەلای سەرەوەی گەلی بەنداوێك بۆ ئاو گڵدانەوە دروست كراوە، ئەمەش دەریاچەیەكی جوانی دروست كردوە. تاڤگەیەكی دەستكرد و چەندان جوانكاری بۆ ناو گەلی كراوە و چەندین شوێنی پشودانی بۆ گەشتیاران لێ دروستكراوە .