بە دووری (12كم ) دەكەوێتە باكووری خۆرهەڵاتی شاری هەولێر، (420م) لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، ئەم ناوچەیە ئاو و هەوایەكی خۆش و سروشتێكی خاوێنی لە بەهاراندا هەیە، هەموو ساڵێك ژمارەیەكی زۆر لە سەیرانكارانی شاری هەولێر سەردانی دەكەن.