سەیرانگای قۆرەتوو دەکەوێتە ناحیەی قۆرەتووەوە سەربە قەزای خانهقینەو دەکەوێتە باکووریی شاری خانهنقینەوە بە دووری ٢٤کم ، بە دووری ( 28 كم ) دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری كەلار. مەبەست لە وشەی قۆرەتوو واتە (دار توی پێ نەگەیوو) ،شوێنێكی فراوان و خۆشە و بەهۆی بوونی دارودرخت ئاوی قۆرەتوو و سەوزايی هاوڵاتیان بۆ سەیران سەردانی دەكەن. ئاوی رووباری قۆرەتوو لە كێوەكانی "سێ سەر و جگەرلوو" هەڵكەتوو لە شاری قەسر شیرین لە پاریزگای كرماشانەوە سەرچاوە دەگرێت ، رووباری دەكەوێتە نزیك سنووری "پەرویز خان"ە لە پارێزگای كرماشان.