زمانەکان

kurdistan map

ئەشكەوتی بێستون

Info Tab

پیشاندانی گشتی

لەسەر چیای برادۆست و باكووری خۆرئاوای شاری هەولێر بە دووری (97كم ) بە دوو رێگای قیرتاو كراو دەگەیتە ئەم ئەشكەوتە یەكێكیان لە بەرزایی چیای سپیلك بەرەو دۆڵی خەلان و بناوێ‌ لەوێشەوە بەرەو بەرزایی چیای برادۆست. دووەمیان لە كۆتایی گەلی علی بەگ بە رێگایەكی كە بەرەو خۆرئاوا دەڕوات لە نێوان (هاودیان _سارداو) دا رێگایەكی لاوەكی بەرەو بەرزایی چیای برادۆست سەردەكەوی تا دەگەیتە ئەشكەوتی بێستون. دەكەوێتە سەر رێگاكەو دەرگاكەی نزمەو لە ژوورەوە زۆر فراوانە كۆتایی دیار نییە ، لەسەر ئەشكەوتەكەشدا كونێك هەیە رووناكی دەداتە بەشێكی ئەشكەوت، زیاتر لە 100م درێژ و 40م پان و 10بەرز دەبێت، سەدان بلوری كریستاڵی لە ناویدا شۆڕبوونەتەوە و بەسەركەوتوون، كریستاڵەكان جۆراو جۆرن و دیمەنێكی سەرنجڕاكێشیان دروست كردووە.

پێزانینی کەشتیار

زانیاری پەیوەندی

زياتر مۆزەخانە و کەلەپوور

زياتر لە پارێزگای هەولێر