شوێنەواری پردی بەرسیرین بە دووری ( 18) كم دەكەوێتە باكووری خۆرهەڵاتی شارۆچكەی سۆران، لەسەر رێگای سۆران حاجی ئۆمەران لە ناو گوندی بەرسیرین بنیات نراوە، ئەم پردە بۆ پەڕینەوە زۆر سوودی لێ وەرگیراوە، دانیشتوانی ناوچەكە ئێستاش بەكاری دەهێنن، لە سەردەمی میری سۆران دروستكراوە، 4پایەی لولەيی بە شێوەی هونەری و ئەندازەيی لە ژێر دروست كراوە، شوێنەوارێكە كە خۆراگربووەو بەرگری سروشت و ئاوی رووباری كردوە.