ئەشكەوتی جاسەنە بە دووری 50كم دەكەوێتە رۆژئاوای شاری سلێمانییەوە، دەكەوێتە ناوچەی سورداش لەسەر رێگای ( سلێمانی _ دوكان ) جاسهنە لە پشتی گوندی كانی خان و بەبناری چیایەكی گەورەوەیە، لە رێكەوتی 3/2/1923 هێزەكانی سوپای ئینگلیزی بە فڕۆكە هێرش دەكەنە سەر شاری سلێمانی، شێخ محمودی مەلیكی كوردستان، خۆی بەدەستەوە نادات و ڕوو دەكاتە سورداش و ئەشكەوتی جاسەنە دەكاتە پەناگە، هەروەها چاپخانەكەی بردووە بۆ ئەشكەوتی جاسانە و لە 28/ 1923/3 یەكەم رۆژنامەی ( بانگی حەق )ی بڵاوكردەوە.