لە سەروی شاری ئاكرێ و 220م لە خوار قەڵاكە پەرستگای زەردەشتیەكان هەیە. پەرستگاكە لە ناو ئەشكەوتێكدایە و بەناوی پەرستگای ئاگری، ئەم ئەشكەوتە لە سێ ژووری گەورە پێك هاتووە، كە بە هۆی دەرگاوە بەیەكەوە بەستراونەتەوە، درێژی ژوورەكان (12م درێژی 4م بەرزی 2,7 پانی ) هەرسێكیان دەرگایان هەیە، لە ژووری سێیەم ئاو هەڵدەقوڵێت. لە ژووری سێیەم و دووەم سەكۆیەكی بەردین هەیە كە درێژیەكەی ( 7 مەتر ) دەبێت، لەگەڵ كورسیەكی لە بەرد تراشاو لە ژوورەكە چەسپكراوە.