تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە لە 16/3/1988 لە لایەن رژێمی بەعس ئەنجام دراوە كە زیاتر لە 5 هەزار شەهید و 10هەزار بریندار و وێرانكرنی شارۆچكەی هەڵەبجەی لێكەوتەوە، ماڵی عومەری خاوەرو مۆنۆمێنت و گۆرستانەكانی هەڵەبجە وەك لەكەیەكی تاوانی رژێمی بەعس لەشارەكە ماونەتەوە و سەرنجی میوان و گەشتیارانی رادەكێشن، لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجەدا پانۆرامای تاوان و زیانەكانی كیمیابارانەكە وەك مۆزەخانەیەك پارێزراون، ساڵانە هەزاران میوان و گەشتیاری بیانی گەشت بۆ بینینی تاوانەكە و هەڵهبجەی شەهید دەكەن