بە دووری 13كم دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی شارۆچكەی شێخان. بە هاوینەهەواری سەنحاریبی پاشای ئاشورییەكان ناسراوە. لە ناو نیمچە دۆڵێكدا زنجیرە شاخێك دەڕوانێتە سەر ئاوێكی سازگار، لە شاخەكەدا چەندان پەیكەر و ئەشكەوتی وەك پەرستگا و نەخشەسازی تر هەڵكۆڵدراوە. هەڵكۆڵدراوەكان لە شوێنی بەرزن و زۆر بە شێوازی هونەری كاریان تێدا كراوە، شوێنێكی شوێنەواری و سەیرانە.