ئەم قەڵایە دێرینترین قەڵایە لە جیهاندا ، دەكەوێتە ناو جەرگەی شاری هەولێر ئەم قەڵایە (25 ) م بەرزە لە رووی زەوی، وە بەرزی قەڵا لە سەر ئاستی رووی دەریا ( 431 )م رووبەرەكەی (110,000)م2 مێژووی بیناسازی كردنی دەگەڕێتەوە بۆ (6000) ساڵ پ.ز، وە خانووەكانی قەڵای هەولێر لە (506) خانوو پێك هاتووە قەڵا لـــە سێ گەرەك پێكهاتووە (سەرای – توپخانە – تەكیە ) خانووی چینی دەوڵەمەندەكان لە گەرەكی سەرای قەڵاتە بەهۆی بەكارهێنانی بنیات وبناغەی توندو بەهێز، بەرگەی هۆكاری رۆژگاری گرتووە بۆ ماوەیەكی درێژ. وە نەخش و نیگاری زۆریان تێدا بەكارهێناوە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی سەرنجی گەشتیاران بۆ خۆیان رابكێشێت .