سنووری پارێزگای سلێمانی خاوەنی كەلتوورێكی دەوڵەمەند و فراوانە، بۆیە مۆزەخانەی كەلتووری ئەتنۆگرافیا لە سلێمانی بنیاد نراوە، ئەم مۆزەخانەیەش هەزاران پارچەی جۆراوجۆری لە كەلەپوری كوردی لە خۆگرتووە، كە لە ژیانی رابردودا بەكار هێنراون و بەشێكی لە ژیانی ئەمڕۆ بەكار دەهێنرێت.