قەڵای پاشای گەورە ( ئیج قەڵا ) دەكەوێتە سەر رێگای سەرەكی سۆران– رەواندز لەسەر گردێكی سروشتی دروست كراوە لە بەرد و قسڵ و چوار بورجی شێوە بازنەیی هەیە ، كە تەنها ئێستا پاشماوەی بناغە و یەك لا دیواری ماوە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ( میر محمد ) ساڵی (1813) تاكو(1837) ناسراوە بە پاشای گەورە، میری سۆران .