چەمی رهزان بە دووری 57 كم دەكەوێتە بەشی رۆژئاوای شاری سلێمانی، هەروەها بەدووری 30كم دەكەوێتە بەشی باشووری رۆژهەڵاتی هاوینەهەواری دوكان، 17كم لە رێگەی سەرەكی نێوان شاری سلێمانی و هاوینەهەواری دوكانەوە دوورە. چەمی رهزان لەناو دۆڵێكی كراوەو فراوان هەڵكەوتووە. ناو دۆل و چەمەكە بە دار و درهخت و رەز و باخ داپۆشراوە. لە بەشی رۆژهەڵاتی چەمەكە تافگەی بافل لە بەرزایەك دێتە خوارەوە، لە بەردەم تاڤگەی بافل و دەروبەریدا هەوارگەیەك لە شێوەی هاوینەهەوار بە دیزاینێكی سەردەمیانە دروست كراوە.