یەكێكە لە شوێنە سەرنجڕاكێشەكانی هەرێمی كوردستان, دەكەوێتە بناری چیای كانی كەپرەوە و 145 كم لە شاری سلێمانیەوە دورە,سەرەڕای سەختی ناوچەكە بەڵام ژمارەیەكی زۆر ماڵی تێدایە كە لە ساڵی 1974 نزیكەی 150 ماڵی تێدابووە و لە ئێستاشدا نزیكەی هەزار ماڵی تێدایە, كە بەشێوەیەكی بەربڵاو دروست كراوە, زێوە خوێندنگهو و بنكەی تەندروستی تێدایە و هەروها رێژەیەكی زۆر رەز و هەنار و گوێزی تێدایە.