بە دووری (95) كم دەكەوێتە باكووری خۆرهەڵاتی شاری هەولێر، رووباری جەلی بەنێو گوندی سماقولی دەڕوات كە (24) كم لە باكووری خۆرئاوای شارۆچكەی كۆیە دوورە. ئەم شوێنە سروشتێكی جوانى هەیە، پێكهاتووە لە دۆڵێكی نیمچە فراوان، گەشتیار بۆ سەیران بۆ چارەسەری روو لە ناوچەكە دەكات، ئاوەكەی رووبار بەكار دێت بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی پێست.