كانى گراوى بابه جيسك به دوورى 5كم ده‌كه‌وێته به‌شى باكوورى رۆژئاواى قه‌ڵاى دوين هه‌روه‌ها كانييه‌كه كه‌وتۆته خواروووى گوندى بابه جيسك شێوه‌ى له گۆماوێكى زه‌لكاو ده‌چێت و 5ئينج ئاو له ناوه‌ڕاستى ده‌رده‌كات ده‌وره‌ى گۆمه‌كه واڵايه و هيچ ديوارێك يان به‌ربه‌ستێكى بۆ دروست نه‌كراوه كانى دووه‌م 100 م له رۆژئاواى كانى يه‌كه‌مه و بۆ ژنان دروستكراوه و شوره‌يه‌كى به‌رديان به ده‌وردا كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌يان كه‌س سه‌ردانى ده‌كه‌ن و ئاوه‌كه‌ى به‌كارده‌هێنن و پێى چاك بوونه‌ته‌وه هاووڵاتييه‌كى گونده‌كه زانيارى زۆر نه‌خۆشى له لابوو كه به‌م ده‌رماناوه چاك ببوونه‌وه به هه‌مان شێوه‌ى كانى جه‌لى مادده‌ى كبريتى هه‌يه و بۆ نه‌خۆشييه‌كانى پێست ( خورشت و زيپكه و گڕوى و ئاوسان....) ى پێست به سووده . نه‌خۆش ده‌توانێ سوود له قوڕى ده‌وروبه‌رى كانييه‌كه وه‌ربگرێت و شوێنى نه‌خۆش به قوڕه‌كه داپۆشێت و بۆ ماوه‌يه‌ك له‌به‌ر تيشكى خۆر بوه‌ستێت ، ئينجا بچێته ناو كانيياوه‌كه و له‌شى خۆى چه‌ند جارێك به ئاوه‌كه بشوات . به‌م جۆره نه‌خۆش به 2 يان 3 جار چاك ده‌بێته‌وه .