زمانەکان

kurdistan map

كانی دەرماناوی جەلی

Info Tab

پیشاندانی گشتی

كانی گڕاوی جەلی بە دووری 22كم دەكەوێتە باكووری قەزای كۆیە لە پارێزگای هەولێر. لە هەولێرەوە بۆ كانی جەلی 3 رێگا هەیە: ( 1- هەولێر بۆ دەربەندی گۆمەسپان بۆدۆڵی سماقوڵی 62كم. 2- هەولێر بۆ كۆیە بۆجەلی87كم. 3- هەولێر بۆ هیران بۆ نازەنین بۆ جەلی 88كم، كە سەرجەم ڕێگاكە قیركراوە. زیاتر لە 12ئینج ئاوی لێ هەڵدەقووڵێت، ئاوی كانیییەكە بە شێوەی بەردەوام 38 پلە گەرمە، كانیەكە بەپێوانەی 6م×6م كراوەتە حەوزێكی ئاو، حەوزی دووەم بازنەی و تیرەكەی 2م ، ئاوەكە مادەی كبریتی زۆرە. بۆ نەخۆشییەكانی پێست، وەك خوڕشت، زیپكەی جۆراو جۆر، سووتانەوەی پێست، پیسبوونی پێست (گڕووی). بۆ رۆماتیزم و فەقەراتیش سوودی لێوەردەگیرێت.

پێزانینی کەشتیار

زانیاری پەیوەندی

هەولێر
کۆيە، كانی جەلی

زياتر دەرچوون و خۆشگوزەرانی

زياتر لە پارێزگای هەولێر