قەڵای دووین بە قەڵایەكی شوێنەواری و سەربازی دادەنرێت، بە شێوازێكی ئەندازەیی لە سەر بەرزاییەكی سروشتی پتەو بەشێوەی هەڵكەوتنی چیاكە بناغەی بۆ هەڵكەندراوە، لە سەر رێگایەكی ستراتیژی كۆن دروست كراوە، بەرزی دووین دەگاتە (1475)م لە ئاستی رووی دەریا . ئەو بەشە بەرچاوەی كەماوە بەتایبەتی بورجەكان دەگەڕێنەوە بۆ میرنشینی سۆران ، وە لە خوارەوەی چەمێكی مەزن هەیە، كەبۆتە سەیرانگە.