زمانەکان

kurdistan map

بناری هەڵگورد

Info Tab

پیشاندانی گشتی

بەهۆی بەرزی لوتكەی هەڵگورد و پانی و فراوانی قەدپاڵه‌كانی هەڵگورد، لە هەرچوار دەوریدا كۆمەڵێك گۆماو هەیە، ئاوی گۆماوەكان سارد و سازگارە، شوێنی هەندێك لە گۆماوەكان و دەوروبەریان بۆ پشوودان و گەشت وگوزار لەبار و گونجاوە. هەروەها مێرگی هەمیشە سەوز و كانییاوی سازگار و جۆگە وجۆباری سەرنجڕاكێش دەبینرێت. سەرجەم ئەمانە و نزمی پلەی گەرمی بۆ خوار 25پلە لە هاوین، شوێنەكەیان كردۆتە شوێنێكی سروشت جوان. هەندێك لە گۆماوەكان: (گۆمی سەرنشێوە و گۆمی سویلێ‌، دەكەونە دامێنی رۆژهەڵاتی هەڵگورد. گۆمی چل دار، دەكەوێتە ناوقەدی رۆژهەڵاتى هەڵگورد. گۆمی بێرمە سارد، دەكەوێتە بەشی باكووری رۆژئاوای هەڵگورد، كۆمەڵێك مێرگ و سەوزای لە دەوروبەریدا هەیە. چەند گۆماوێكی بچوكیش لە رۆژهەڵات هەیە، وەك میوەبان، باسكە پیواز، زێرینخان).

زانیاری پەیوەندی

زياتر جێگايی سەرنج راكێش و باخچە

زياتر لە پارێزگای هەولێر