ئەم شوێنە دەكەوێتە ناو شارۆچكەی حاجی ئۆمەران، (180) كم لە ناوەندی هەولێرەوە دوورە وە نزیكەی (20) كم لە قەزای چۆمانەوە دوورە، لە وەرزی زستاندا باران و بەفری زۆر لەم ناوچەیە دەبارێت، (2500) م لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، شێخی باڵەكان لە لایهن موسڵمانان بە پیرۆز و پیاوچاك ناسراوە، بۆیە بەردەوام گەشتیار دەچنە زیارەتی ئەم مەزارگەیە، لە نزیك مەزارگەكە كانی دەرماناوی شێخی باڵەك هەیە، ئاوی دەرماناوی شێخی باڵەك لەرووی تەندروستی سوودی بۆ فرێدان و نەهێشتنی بەردی گورچیلە لێوەردەگیرێت، بۆیە ساڵانە گەشتیارێكی زۆر رووی تێدەكەن .