سەیرانگایەكی سەرنج راكێشە دەكەوێتە سەر رێگای سەرەكی نێوان (سلێمانی – بێستانە) 1كم لە گوندی باداوانەوە دوورە، كۆمەڵێك سەرچاوەی ئاوی لێیە كە پێكڕا دەبنە تاڤگەیەك و دەڕژێنە سەر چەمێكی گەورە و سروشتی ناوچەكە هێندەی تر دەڕازێنێتەوە، بە دارو درەختی زۆر ناوچەكە داپۆشراوە كە گەشتیاران لە سێبەرەكەیاندا پشوودەدەن.