حاجی ئۆمەران ئەم ناوچەیە دەكەوێتە سنووری قەزای چۆمان و هاوسنوورە لە گەڵ وەڵاتی ئیران، (180) كم لەناوەندی هەولێرەوە دوورە و نزیكەی (20 )كم لە قەزای چۆمان دوورە، لە زستان باران و بەفرێكی زۆر ئەم ناوچەیە دەبارێت، بۆیە لە وەرزی هاوین ئاوو هەوایەكی خۆشی هەیە، شێخی باڵەك و كانی دەرماناوی شێخی باڵەك چەند شوێنێكی گەشتیاری دەكەونە ئەم سنوورە.