دەكەوێتە سەر رێگای (هەولێر _ شەقڵاوە) ، بەرزیەكەی دەگاتە ( 40 ) م لە رووی زەوی (22) كم لە شاری هەولێر دوورە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی سۆران بەتایبەتی لە ماوەی دەسەڵاتی میر سلێمان بەگ و شازادە خانزاد دروستكراوە ، تاوەكو ئێستا رووە مێژووەكەی خۆی لە دەست نەداوە توانراوە پارێزگاری لێ بكرێت ، ئەم قەڵایە لە بەرد و قسل دروستكراوە .