ناوچەیەكی گەشتیاری بەرفراوانە لە رووی دار و درەخت و دیمەنی سروشتی جوانە، لە سەر رێگای گشتی سۆران مێرگەسۆر بەناو گوندەكانی ( شێتنە، شێخان، زینێ، بۆكڕان ) بەدووری ( 128 كم ) لە شاری هەولێرەوه، ساڵانە لە وەرزی بەهار خەڵكێكی زۆری ناوچەكە و شارەكانی تری كوردستان رووی تێدەكەن وە لە ئاستی رووی دەریاوە ( 979 م ) بەرزە .