دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری دهۆك و نێوان هاوینەهەواری سەرسەنگ و هاوینەهەواری سۆلاڤ و بە دووری (9 ) كم لە هاوینەهەواری سەرسەنگ دوورە، ئەشكەوتی ئانشكی كە كراوەتە گازینۆ و چێشتخانە دەكەوێتە ئەم شوێنە. ئەم ئەشكەوتە بەشێوەیەكی جوان و سەرەنج راكێش و هونەری كاری تێدا كراوە و كراوەتە چێشتخانە و شوێنی پشوودانی گەشتیاران. لە نزیك ئەشكەوت و لەسەرووی گوند تاڤگەیەكی ئاو هەیە و شوێنی پشودانی لەبەردەم دروست كراوە.