پاڕكی ئازادی دەكەوێتە ناو جەرگەی شاری سلێمانییەوە، لەسەردەمی دەسەڵاتی بەعسییەكان سەربازگە بووە. لە دوایی راپەرینی بە هاری ساڵی 1991 بۆتە یەكێك لە شوێنە گەشتیارییە دڵڕفێنەكانی شار، باخچەی رازاوە و پاڕكی ئوتومبێل و دەریاچەی دەستكرد و شوێنی یاری منداڵان و وەرزشكردنی تێدایە، جگە لە سێ رێستۆرانتی گەورەی گەشتیاری.